ئەحمەد قازی نووسەر و وەرگێڕی کورد کۆچی دوایی کرد
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستا ئەحمەد قازی نووسەر و شاعیری ناسراوی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە هۆی نەخۆشی لەنەخۆشخانەیەکی شاری تاران ماڵاوایی لەژیان و دونیای ئەدەبیی کرد.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە مامۆستا ئەحمەد قازی نووسەر و شاعیری ناسراوی کوردی خەڵکی مەهاباد، بە هۆی نەخۆشی لەنەخۆشخانەیەکی شاری تاران ماڵاوایی لەژیان و دونیای ئەدەبیی کرد.
سوپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لەهەوڵێکی تازەدا لە ناوچە کوردنشینەکان هێزە خۆجەییەکانی خۆی بانگهێشتی پادگان و بنکە نیزامییەکان کردووەتەوە.
تەقەی هێزەکانی ناسراو بە هەنگی سنووریی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، برینداربوونی لاوێکی کوردی خەڵکی شاری نۆدشەی لە شارستانی پاوە لێ کەوتەوە.
رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەدەورووبەری شاری ئیلام خەساری بەرچاوی بە ژینگە و لێڕەوارەکانی زاگرۆس گەیاندووە و هاووڵاتیەکی کوردیش سەبارەت بە دروست بوونی قەیرانی ژینگەیی هوشداری داوە.
خوێندکارێکی ئیلامی بە هۆکارێکی ناڕوون هەوڵی خۆکوژی داوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
لە درێژەی فشار و بەردەوامیی دۆخی ئەمنیەتیی شارەکانی کوردستان، یەکێک لە مامۆستایانی کوردی زانکۆی ئازادی کرماشان، لەسەر کار دەرکرا.
بەڕێوەبەرانی پـرۆژەی بەنداوی داریان بە مەبەستی لێدان و راکێشانی جادە، دەستیان بە بـڕین و لەناو بردنی لێڕەوارەکانی داربەڕوو لە پێنج کیلۆمیتریی شاری پاوە کردووە
لاوێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان کە سەرقاڵی کارکردن لە بینایەکی چەند قاتدا بووە تووشی رووداوی کار هاتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
یەکێک لە ناوەندە گەشتیارییەکانی شاری سنە بە ناوی پارکی "تووس نەوزەر" تووشی رووداوی ئاگرکەوتنەوە بووەو بەو هۆیەوە خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی ناوچەکە گەیشت.
یاریزانانی تۆپی پێ و وەرزشکارانی کورد لەکوردستان لەگەڵ بایەخنەدان و کەمتر خەمی ناوەندە پێوەندیدارەکان بەرەوڕو بوونەتەوە.