دەستبەسەر کراوەکانی شاری کامیاران گەیشتە شەش کەس
لە ماوەی چوار ڕۆژدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران شەش هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشت و دەستبەسەر کرد و هەتا ئێستا چوار کەس لە دەستبەسەر کراوەکان شوێنی ڕاگیرانیان ناڕوونە.
لە ماوەی چوار ڕۆژدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران شەش هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بانگهێشت و دەستبەسەر کرد و هەتا ئێستا چوار کەس لە دەستبەسەر کراوەکان شوێنی ڕاگیرانیان ناڕوونە.
ئەندامانی چوار کەس لە بنەماڵەی دەستبەسەر کراوەکانی شاری کامیاران لە بەرانبەر ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کۆبوونەوە.
کۆڵبەرێکی کورد لە شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری سپا گیانی لە دەستدا.
دوو لاوی خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆکاری ناڕوون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا و ئەوەش وەک زەنگی مەترسییەک لەو شارە ناوی لێ دەبردرێت.
لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٤ هاووڵاتیی کورد دەکوژرێن و کەسێکی دیکەش بە توندی بریندار دەبێت.
کۆمپانیای پاسارگادی سەر بە سپای پاسداران، لە شاری سەقز سەرقاڵی سازکردنی پڕۆژەیەکە کە ناڕەزایەتی خەڵکی ناوچەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
بەرپرسی ڕێکخراوی بەسیجی مۆستەزعەفینی ئێران، باسی لە دامەزراندی "گوندی بەرگری" (دێهکەدەی مۆقاوەمەتی)، لە سەرتاسەری ئێراندا کردووە.
هێزە ئینتزامییەکان لە شاری سنە، هەوڵی دەستبەسەرکردنی لاوێکی نووسەریان دا.
بەرپرسی ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، ماوەی ١٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و لە بارودۆخی ناڵەباری جەستەییدا بەسەر دەبات.
پاش ئەوەیکە یەکێک لە بەرپرسانی چوارمەحاڵوبەختیاری ڕەخنەی لە ساز کردنی پەیکەری عەلیقۆلیخانی زەنگەنە، ناسراو بە سەردار ئەسعەد گرت، هێرش کرایە سەر ئەو پەیکەرە و تێکشکێندرا.