قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران پابەندیی ئەمنییەتی وەبیر حکومەتی هەرێمی کوردستانی هێنایەوە
قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران بێ لایەنیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران "بێ مانا" وەسف کرد.
قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران بێ لایەنیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە بارەی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران "بێ مانا" وەسف کرد.
نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژێنێڤ لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکییەکانی کاوە جەوانمەردی لە بواری مافی مرۆڤ بۆ ناوەندە نێونەتەوەییەکان پڕبەرهەم وەسف کرد.
ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکان لە دارستانەکانی کوردستان بووەتە هۆی سووتان و لەناوچوونی بەشێکی بەرچاو لە دارستانه و لێڕەواوەکانی زاگرۆس.
ماوەی چوار مانگە کرێکارانی شارەداریی شاری مەریوان چوار مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئەمەش کێشە و گرفتی بۆ ئەو کریکارانە دروست کردووە.
هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری ورمێ لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ٥ ساڵ حەبسی تەعزیری و ٢٠ ساڵ زیندانیی تەعلیقی و دوورخرانەوە بۆ یەکێک لە زیندانەکانی پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی مەحکووم کرا.
محەممەد جەواد لاریجانی بەرپرسی ستادی مافی مرۆڤی هێزی دادوەری حکوومەتی ئیسلامی لە باری بوونی زیندانی سیاسی لە ئێران ڕایگەیاند: لە ئێراندا زیندانی سیاسی بوونی نییە.
کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی شاری سەردەشت دوای چەند ڕۆژ خەواندن لە نەخوشخانەی شاری مەهاباد گیانی لە دەست دا.
دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ حوکمی یازده ساڵ زیندانیی بۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ تەئید کرد.
لە درێژەی خۆکوژییەکان لە نێوهاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لاوێکی تەمەن ٣١ ساڵە خەڵکی شاری سنە لە ڕێگای حەبی برینجەوە هەوڵی خۆکوژی دا.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە ناردنی چەک و چوڵی قورس کەش و هەوای کوردستان زیاتر میلیتاریزە دەکەن.