کوردستان/ نزیکەی بە ١٠ هاووڵاتیی کورد لە ئاودا خنکان
نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆی ناشارەزایی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکان.
نزیکەی ١٠ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆی ناشارەزایی لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکان.
سێ کارێکاری کورد لە یەکێک لە گوندەکانی شاری نەغەدە لە کاتی کار کردن بە هۆی گاز گرتوویەوە تووشی ڕووداوی کار بوون.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی ئێعدامی دوو هاووڵاتیی کورد خەڵکی شارەکانی ورمێ و نەغەدە لە زیندانیی ناوەندەیی شاری ورمێ بەڕێوە برد.
تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران جێگیر لە پاسگای"سێڵوێ" کوژرانی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری لێ کەوتەوە.
کریس کۆچەرا، لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوانی فەرانسەوی و دۆستی نزیکەی نەتەوەی کورد بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.
تەنیا لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا هەزاران هێکتار لە دارستان و لێڕەوارەکانی جوانڕۆ، سەرپێڵی زەهاو و گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان لە ئاگردا سووتان.
عەتارییەکانی شاری کرماشان لە ڕێڕەوی کاری خۆیان لایان داوە و بە جێگای فرۆشتنی دەوا و دەرمان خەریکی فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکانن و تەندروستی کۆمەڵگا دەخەنە مەترسییەوە.
ڕووداوی کار لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە بوو بە هۆی گیانی لە دەست دانی جووتیارێکی کورد.
کۆڵبەرێکی کورد پاش پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەست دا.
بەھمەن قوبادی، سینەماکاری کورد، شانازیی چوونە ناو ٢٥ دەرھێنەری بەرچاوی سەدەی ٢١ی لە جیهاندا پێشکەش بە سەربەخۆیی کوردستان کرد و ڕایگەیاند ئاواتم ئەوەیە کە بەناوی کوردستانەوە فیلمەکانمان لە ئۆسکار بەشداری بکەن.