ئیلام بەربینگی گیراوە
ئاخباران و خۆڵبارین لە پارێزگا و شارەکانی کوردستان دەستی پێکردووە، بە جۆڕیک کە کەش و هەوای شاری ئیلام بە هۆی ئەو خۆڵبارینەوە قەیراناوی وەسف کراوە.
ئاخباران و خۆڵبارین لە پارێزگا و شارەکانی کوردستان دەستی پێکردووە، بە جۆڕیک کە کەش و هەوای شاری ئیلام بە هۆی ئەو خۆڵبارینەوە قەیراناوی وەسف کراوە.
مامۆستایەکی کورد، خەڵکی شاری بۆکان سەر بە پارێزگای ورمێ لە لایەن دادگای تایبەت بە ڕۆحانیەتی شاری تەورێز بە ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری و چوار ساڵ زیندانی "تەعلیقی" مەحکووم کرا.
٨ کرێکاری کورد لە شاری ئانکارا پێتەختی وڵاتی تورکیە، لەلایەن ژمارەیەک لە تورکەکانی خەڵکی ئەو شارە هێرشیان کرایە سەر و لە ئاکامدا، یەکێک لەو کرێکارانە بەسەختی بریندار بوو. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش…
نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران_ژنێف لە سی و پێنجەمین دانیشتنی شوورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسێکی لە سەر زیندانییانی سیاسی و کۆڵبەران پێشکەش بەو ڕێکخراوە کرد.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان به بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پێشوازیان لە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان کرد.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکان بۆ سەر گوندی ئاق دەڕە لە شاری تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ، چەند ژنێک بریندار بوون و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانیش دەستبەسەر کران.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکاران لە یەکێک لە گوندەکانی هەورامانی تەخت، نزیکەی ٣٠ تۆن کەلوپەلی کاسبکاران دەستی بەسەر داگیرا.
هێزە ئەمنیەتییەکان لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی شاری تاران، سێ ژنی کوردیان لە کوردستان دەستبەسەر کرد.
ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد له شاری سەردەشت کرانە ئامانجی تەقە ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری گیلانغەربی سەر بە پارێزگای کرماشان، ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی هاوکاری لە کوشتنی کەسێک، لە چاوەڕوانی ئێعدام کردن بە سەر دەبات.