هێزە ئینتزامییەکان ئاگریان لە کەلوپەلی کۆڵبەران بەردا
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران پاش دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ژمارەیەک لە کۆڵبەران، ئاگریان لە تەواوی کەلوپەلەکانیان بەردا.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران پاش دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ژمارەیەک لە کۆڵبەران، ئاگریان لە تەواوی کەلوپەلەکانیان بەردا.
سێ لاوی کورد خەڵکی شاری سەردەشت کە بۆ سەیران و گەشتیاری چوونە ڕووباری زێ ، لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
وەرزشوانێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شاری مەهاباد لە کاتی مەلەکردندا لە ئاودا خنکا.
تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنووری شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ کوژرانی کۆڵبەرێک و بریندار بووونی سێ کۆڵبەری دیکەی لێکەوتەوە.
کچێکی لاوی تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شاری سەقز بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی دا.
حوکمی زیندانی تەعزیری مامۆستایەکی بیرکاری قۆتابخانە شاری سەقز، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ زیندانی تەعلیقی گۆڕدرا.
ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکانی دارستان و لەوەڕگەکانی ناوچەکانی کوردستان هەناسەی ژینگەی کوردستانی بڕیوە و لە نوێترین حاڵەتدا ٣٠ هێکتار لە داربەڕووەکانی شاری سەرپێڵی زەهاو لە ئاگردا بوونە خۆڵەمێش.
یەکەم دەورەی فێرکردنی زمانی کوردی لە لایەن دامەزراوەی "پێنووسی هاوچەرخی کورد" لە شاری پاوە بەڕێوەچوو.
بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە گوندی بێورانی شاری سەردەشت، ٢٤ ئەسپی کاسبکارانی کورد بە کوشت چوون.
بەهۆی تۆپباران کردنی شاخەکانی کۆساڵان لە ناوچەی سەوڵاوا لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە، بەشێکی بەرچاو لە ژینگەی ئەو ناوچەیە ئاگریان گرت.