منداڵانی تەمەن ١٠ ساڵ لە ئێران خراونەتە ریزی کەسانی خاوەن پیشەوە(شاغل)
لە کاتێکدا وڵاتی ئێران لە نێوان ٢٠٢ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٤٨ی لە بواری بێکاریدا هەیە، ناوەندی ئاماری ئەو وڵاتە ئاماری بێکاریی هاووڵاتییانی لە وەرزی هاویندا لەسەدا ٩،٥ راگەیاندووە.
لە کاتێکدا وڵاتی ئێران لە نێوان ٢٠٢ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٤٨ی لە بواری بێکاریدا هەیە، ناوەندی ئاماری ئەو وڵاتە ئاماری بێکاریی هاووڵاتییانی لە وەرزی هاویندا لەسەدا ٩،٥ راگەیاندووە.
هێزێكی نوێبە كاركردی نوێیەوە لەناو پۆلیسی حكوومەتی ئیسلامیی ئێراندا، ژمارەیەك كەرەسە و كەلوپەلی دژە شۆڕش و هەروەها تواناییەكانی خۆی نمایش كرد.
راپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لەئێران بە پشت بەستن بە "پێشنیارەکانی دەوڵەت و مەجلیس"ی ئیسلامی، بارودۆخی مافی مرۆڤی "نالەبارتر" وەسف کردووە.
بە ئامانجی " ناڕەزاتەتی دەربڕین بە هێرش و كوشتاری داعش" كەمپەینی پشتیوانی لەخەڵكی کۆبانی لەكوردستانی سووریە، وەرێخرا.
سەرۆكی دەستبەسەركراوی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان لە پەیامێكدا پەرچەكرداری بە ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دوایانەی سووریە نیشان دا.
لێپرسراوێکی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شەپۆلەکانی پارازیتی بە هۆکاری تووشبوونی ئینسانەکان بە جەڵتە لە قەڵەم دا.
چالاكانی سیاسی، رۆژنامەنووسان و بەرگریكارانی مافی مرۆڤی كوردستان و ئێران بە بڵاوكردنەوەی بیاننامەیەک، پەرچەكردارییان بە دۆخی شاری كۆبانی و ئاڵوگۆڕەكانی كوردستانی سووریا نیشان دا.
ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدا دەستی پێکردووە، کە لەسەدا ٥٠ی قوتابخانەکانی ئەو وڵاتە لە قوڕ و خشت دروست کراون و خودی بەرپرسانی حکوومەتی ئەو قوتابخانانەیان بە بۆمبی قورمیش کراو، شوبهاندووە.
ئەحمەد شەهید راپۆرتێری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باسی لە زیاد بوونی پیشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران و بەتایبەت دوای هاتنەسەر کاری رۆحانی کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی و هەروەها نوێنەری یەكیەتیی ئورووپا دووەمین دانیشتنی سێقۆڵیی خۆیان لەمەڕ بەرنامەی ناوكیی حكوومەتی ئێران ئەنجام دا، بەڵام ئەو دانیشتنە نەگەیشتە رێگەچارەیەكی یەكلاكەرەوە.