١١ هەزار پەرستار لە ئێران بێکارن
لە حاڵێکدا کە بەشێک لە دام و دەزگا حکوومەتییەکانی ئێران باس لە کەمیی پێرسۆنێلی دەرمانی خۆیان دەکەن، سەرۆکی ڕێکخراوی "نظام پرستاری" ئێران ئاشکرای کرد؛ هەنووکە ١١ هەزار پەرستاری بێکار لە ئێراندا بوونیان هەیە.
لە حاڵێکدا کە بەشێک لە دام و دەزگا حکوومەتییەکانی ئێران باس لە کەمیی پێرسۆنێلی دەرمانی خۆیان دەکەن، سەرۆکی ڕێکخراوی "نظام پرستاری" ئێران ئاشکرای کرد؛ هەنووکە ١١ هەزار پەرستاری بێکار لە ئێراندا بوونیان هەیە.
دوابەدوای ئازادکردنی ٤ زیندانیی ئەمریکایی لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە، شیرین عیبادی نامەیەکی سەر ئاوەڵای ڕوو لە حەسەن ڕووحانی بڵاو کردەوە.
یەک مانگ دوای دەستپێکردنی ناونووسی بەربژێرەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ئێران، حکوومەت بە پێکهێنانی فەزای ترس و دڵەڕاوکێ و لەسێدارەدانی نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتی دەیهەوێ خەڵک پەلکێشی سەندووقەکانی دەنگدان بکات.
دادستانی گشتی و شۆڕشی تاران ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی پەسەندكراوەكانی ئەنجوومەنی باڵای ئەمنیەت و مەسڵەحەتە گشتییەكانی حكوومەتدا، چوار زیندانیی ئێرانی ـ ئەمریكایی، ڕۆژی شەممە وەكوو بەشێك لە ئاڵوگۆڕی زیندانییەكان، ئازاد كراون.
سەرباری لابردنی گەمارۆکان و بانگەشەی کاربەدەستانی حکومەتی تاران بۆ چارەسەربوونی کێشە ئابوورییەکان، ئابووریناسان پێیان وایە لە گەشبینانەترین حاڵەتدا، ئابووریی ئەم وڵاتە بۆ ١٠ ساڵ لەوەبەر دەگەڕێتەوە.
دوای ئەوەیکە وەزیری پێوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە؛ تێلگرام لەسەر داوای ئێمە کاناڵەکانی دژبەری ئێران دادەخات، بەرپرسی ئەو شیرکەتە ئەو وتەیەی بە توندی ڕەت کردەوە.
مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا گەڵاڵەیەکی پەسند کردووە کە بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، زیاتر بەسەر بەرجامدا چاوەدێری دەکات.
بەرپرسانی زیندان لە دووهەمین زیندانی گەورەی شاری ئەهواز، گوشارەکانی سەر دەیان زیندانی سیاسی زیاد دەکەن.
بۆ یەکەمجار پرسی مافی خوێندن بە زمانی دایکی (کوردی) لە لایەن کومیتەی مافی منداڵان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتە بەرباس.
حکوومەتی ئێران بە هۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم ئەگەری ئەوەی هەیە بە ٤٦ میلیارد دۆلار لە لایەن ئەمریکاوە جەریمە بکرێت.