ئێران دەبێ٥٣ میلیارد دۆلاری دیکەش وەک سزای نەخدی ڕادەستی ئامریکا بکات
جگە لەو ٢ میلیارد دۆلارە کە لە دیوانی بەرزی ئامریکا وەک سزای نەخدی لە ئێران وەردەگیرێ، ئەم وڵاتە دەبێ بڕی ٥٣ میلیاردی دیکەش ڕادەست بکات.
جگە لەو ٢ میلیارد دۆلارە کە لە دیوانی بەرزی ئامریکا وەک سزای نەخدی لە ئێران وەردەگیرێ، ئەم وڵاتە دەبێ بڕی ٥٣ میلیاردی دیکەش ڕادەست بکات.
بەرپرسی ڕێکخراوی سیستمی دەروونناسیی ئێران دەڵێت؛ تێکچوونی باری دەروونی و خەمۆکی لە ئێران، دەرئەنجامی دیاردەی بێکارییە و بەو هۆیەوە کۆمەڵگای ئێران لە ئاستێکی مەترسیداردا تووشی سترێس و گوشاری دەروونی بووە.
فڕۆکەوانێکی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵە لە زیندانی ئێوین، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، ئەگەری لەدەستدانی چاوەکانی هەیە.
بەپێی هەواڵەبڵاوکراوەکان، لە ئێران لە هەر کاتژمێرێکدا ١٩ تەڵاق تۆمار دەکڕێت کە ئەوەش بووتە هۆی پێکهاتنی هاوسەرگیری ڕوواڵەتی لە ئێراندا.
سەرۆکی بەشی زانیارییەکانی دادگوستەریی گشتی پارێزگای مازەندەران ڕایگەیاند؛ زیاتر لە ١٥ پارێزەریان لە پارتییەکی شەوانە لە شارستانی "سۆرخڕوود" دەستبەسەر کردووە.
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، بۆ هەر ١٠٠٠کەس، ١.٥ تەختی نەخۆشخانە، واتە ٣ تەخت بۆ ٢٠٠٠ هاووڵاتی، و لە سەرانسەری ئەو وڵاتە پان و بەرینەدا، ٩٠٠ نەخۆشخانە بۆ زیاتر لە ٨٠ میلیۆن شارۆمەند بوونی هەیە.
ئێران پلەی ١٢٠ی جیهانی بە خۆکوژیی ١١ کەس لە ڕۆژێکدا بۆ خۆی تۆمار کردووە کە دەکاتە ٤٠٦٩ کەس لە ساڵدا.
کانوونی نووسەرانی ئێران لە نامەیەکدا بۆ حەسەن ڕووحانی ڕەخنەیان لە بەردەوامیی ڕەوتی سانسۆڕەکان گرت و ڕایانگەیاند کە؛ ڕووحانی دەبێ بە کردەوە بیسەلمێنێ داکۆکیکاری ئازادییە.
نوێنەری خەڵکی شاهین شەهری ئیسفەهان لە مەجلیسی نۆیەم ڕایگەیاندووە؛ لە ماوەی ٤٠ ڕۆژدا لانیکەم ١٠٠٠کرێکار دەرکراون.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی تاران ڕایگەیاند؛ ڕێژەی گەشەی ئابووریی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، سفر بووە.