٤٥١ خوێندکار ژەهراوی بوون
دوای ئەوەیکە دەیان خوێندکاری زانستگەی "باهنر"ی شیراز بە هۆی خواردنی ناتەندرووست ژەهراوی بوون، ئەمجارە ٤٥١ خوێندکاری زانستگەی یەزد بە هۆی خواردنی چێشتی ناسالم ژەهراوی بوون.
دوای ئەوەیکە دەیان خوێندکاری زانستگەی "باهنر"ی شیراز بە هۆی خواردنی ناتەندرووست ژەهراوی بوون، ئەمجارە ٤٥١ خوێندکاری زانستگەی یەزد بە هۆی خواردنی چێشتی ناسالم ژەهراوی بوون.
ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، سەبارەت بە نەبوونی زانیاری ئازاد و سەربەخۆ لە میدیاکانی ئەو وڵاتە، ئێرانی مەحکووم کرد.
لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانی کرێکاردا، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای راگرتنی سەرکوتی دامەزراوە سەربەخۆ کرێکاریەکان و ئازادکردنی کرێکارە بەندکراوەکانی کرد.
وەرگری خەڵاتی ئاشتی نوبێل لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: چاوەدێری پەسەند کردنی(نظارت استصوابی) شوورای نیگەهبان بە پێچەوانەی بەڵێنە نێونەتەوەییەکانی ئێران لە بواری مافی مرۆڤ و پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی ئێرانە.
٣هەزار و ١٩٠ کەس بە هۆی بە کاربردن و کێشانی ماددەی سڕکەر لە ئێران لە ساڵی ڕابردوودا، گیانیان لە دەست داوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە ناوەندی داکۆکیی لە مافی منداڵانی کار داخرا.
لە شەوڕۆژێکدا، ١٦٠ حاڵەتی جیابوونەوە لە نووسینگەکانی وڵات تۆمار دەکرێن.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ئاماری ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە کە؛ بەبێ لە بەرچاوگرتنی وڵاتی چین، ٥٥% ی ڕێژەی ئێعدامەکان لە جیهان لە وڵاتی ئێران بەرێوەدەچێت.
چالاکێکی کورد لە بواری مافی زیان لێکەوتووانی مین بە بێ هیچ پاڵپشتییەک سەرقاڵی زانیاری گەیاندن لەبارەی مەترسییەکانی مینە چێندراوەکانە.
سێ هاووڵاتیی ئێرانی تەنیا لە سەر دەربڕینی بیروباوەڕ و بیروبۆچوونی شەخسیی خۆیان بە ئێعدام مەحکووم کران.