راوێژكاری ئەحمەدی نژاد بە یەك ساڵ زیندانی و بێبەش بوون لە كاری چاپەمەنی حوكم درا
راوێژكاری سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری چاپەمەنی لەلایەن دادگای كەیفەری پارێزگای تارانەوە بە 1 ساڵ زیندانی و 3 ساڵیش بێبەش بوون لە چالاكی چاپەمەنی حوكم درا.
راوێژكاری سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری چاپەمەنی لەلایەن دادگای كەیفەری پارێزگای تارانەوە بە 1 ساڵ زیندانی و 3 ساڵیش بێبەش بوون لە چالاكی چاپەمەنی حوكم درا.
پاش رووداوە یەك لە دوای یەكەكانی وڵاتانی عەرەبی و نەمانی حكوومەتەكان لە ناوچە، چاوەڕوان دەكرێت ئێران پاش نەمانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد هێرش بكاتە سەر عێراق.
لێپرسراوی ستادی خەبات بە دژی مادە سڕكەرەكان رایگەیاند، لە ئێران تووشبوانی مادە هۆشبەرەكان لە سەدا 50ی تەختی نەخوشییە دەروونییەكانیان داگیر كردووە.
زونگاوی "بورالان"ی شاری ماكۆ لەلایەن ئۆرگان و ئیدارە پێوەندیدارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە لەبیر كراوە و گرینگییەكی ئەوتۆی پێنادرێت.
هەر دوو حكوومەتی ئێران و عێراق بە مەبەستی هێرش كردن بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی رێكخراوی موجاهدینی خەڵق لە كەمپی ئەشرەف رێككەوتوون.
لێپرسراوی كاروباری كۆمەڵایەتیی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، لە حاڵی حازردا كێشەی كەسانی هەڵگری نەخۆشیی تایبەت لە پارێزگای كوردستان بە نیسبەت پارێزگاكانی دیكەی ئێران زۆر زیاترە و پێویستە لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران بایەخی پێ بدەن.
چالاكانی سیاسی لە وڵاتی سووریە رایانگەیاند، حكوومەتی ئیسلامیی تاران لە رێگای حكوومەتی عێراقەوە سووتەمەنی (بنزین و گازویل) بۆ تانكەكانی ئەرتشی سووریە رەوانە دەكات.
بە پشت بەستن بە وتە و قسەی لێپرسراوانی پێشووی ناوەندی ئیتلاعاتی و دیپلۆماتیكەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، سپای پاسداران رۆڵێكی سەرەكیی لە قاچاخ و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەكان لە ئێران و دەرەوە هەیە.
دادوەری لقی شەشی دیوانی باڵای وڵاتی ئێران حوكمی ئیعدامی مێرمنداڵێكی شاری گیلانی پەسند كرد.
لێپرسراوێكی حكوومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەیەك لە ئەندامانی گرووپی حەماس بە مەبەستی بارهێنانی مەشقی سەربازیی و كەڵك وەرگرتن لە چەندها جۆری مووشەك هاوێژ، سەردانی ئێرانیان كردووە.