شەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

ئێران

ئێران

كارناسێكی ئابووری: نرخی بێكاریی ئەمساڵ لە 30 ساڵی رابردوودا بێ‌وێنە بووە

كارناسێكی ئابووری لە ئێران رایگەیاندووە: چوونە سەری ژمارەی بێمە كراوان لە "رێكخراوی تەئمینی ئیجتماعی"، دەربڕی ئەوەیە كە دەوڵەت لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا 300 هەزار دەرفەتی كاری نەڕەخساندووە.

٩ی گوڵانی ٢٧١٢
ئێران

مەولانا عەبدولحەمید: هاووڵاتییانی پەیڕەوەی ئایینی سوننە دەچەوسێنرێنەوە

ئیمام جومعەی شاری زاهیدان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ خوێندكارانی پەیڕەوی ئایینی سوننە جاریكی‌تر پێداگری لەسەر ئەو زۆڵم و زۆرانە كردەوە كە لەلایەن حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەكرێتە سەر هاووڵاتییانی سوننە مەزهەب.

٩ی گوڵانی ٢٧١٢
کوردستان

چالاكێكی خوێندكاری: لە كوردستانی ئێران هەموو چالاكییەك گرێدراوە بە چالاكیی سیاسییەوە

حەفتەی رابردوو ئەسكەندەر جەعفەری چالاكی خوێندكاری و فەرهەنگیی كورد بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران و بە تاوانی چالاكیی سیاسی و خوێندكاری بەناچاری وڵاتی بەجێ هێشت و لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ‌ بوو.

٩ی گوڵانی ٢٧١٢
کوردستان

مەسعوود كورد پوور: پێوەری هەڵسەنگاندانی بیر و رای ئازاد لە كۆمەڵگادا، چاپەمەنیی ئازادە

رۆژنامەنگەریی كوردی رۆژی 2‌ی بانەمەڕ پێ‌ دەنێتە 114مین ساڵڕۆژی دامەزرانییەوە، لەو كاتەوە هەتا ئێستا زۆر قوناغی جوراوجۆری بڕیوە و كەسانی شارەزا لەو بوارەدا پێیان وایە كەلە حاڵی حازردا قۆناغێكی دیكە لە رۆژنامەوانی و چاپەمەنیی دەستی پێكردووە.

٣١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
ئێران

رۆژی جیهانیی كتێب لە ئێران و زەخت و گوشار بۆ سەر وەشانگەكان

لە بەرەبەری 3ی بانەمەڕ "رۆژی جیهانیی كتێب" و بیست و پێنجەمین خولی پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی تاران، لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە هۆشداری دراوە بە وەشانگە سەربەخۆكان كە ئیزنی بەشداریی ئەو پیسانگایەیان نیە.

٣٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٢
ئێران

لە ئەنجامی تێكهەڵچوون هاووڵاتییەكی عەرەبی ئەهواز كوژرا و سێ‌مەئمووریش بریندار بوون

هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز بە بۆنەی ساڵڕۆژی "ئینتفازە"ی 24‌ی خاکەلێوە‌، هاووڵاتییەكی عەرەب كوژرا و سێ‌كەسیش لە هێزە نیزامییەكان بریندار بوون.

٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٢