پشێویی رەوشی بازاری تاران خۆپیشاندانی خەڵك و داخرانی بازاری لێكەوتەوە
لە بەیانیی ئەمڕۆوە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵك لە ئیعتراز بە بەرزبوونەوەی دۆلار و دابەزینی تمەن و ئاڵۆزیی بازار، لە چەند شوێنی تاران دەستیان دایە خۆپیشاندان.
لە بەیانیی ئەمڕۆوە كۆمەڵێكی بەرچاو لە خەڵك لە ئیعتراز بە بەرزبوونەوەی دۆلار و دابەزینی تمەن و ئاڵۆزیی بازار، لە چەند شوێنی تاران دەستیان دایە خۆپیشاندان.
لە زانستگای لوڕستان كە بڕیار بوو كۆڕێك بۆ بیرئانینی محەممەد ئوزۆن نووسەری گەورەی كورد بەڕێوە بچێت، لەلایەن حیراسەتی ئەو زانستگایەوە پێشی پێگیراوە.
مێرمنداڵێكی تەمەن 16 ساڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە بە هەوڵدان بەدژی تەناهیی میللیی و گۆڕینی مەزهەب لە شیعەوە بۆ سوننە مەحكووم كرا.
"ناوەندی رۆشنبیریی ئەندێشە" كە گەورەترین ناوەندی رۆشنبیریی رۆژهەڵاتی ناڤینە و لە شاری سلێمانییە ئەمڕۆ بە كردنەوەی پیشانگایەك بە فەرمی دەستی بەكار كرد.
چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهواز بڵاویان كردەوە زیندانییەكی سیاسیی عەرەبی ئەهواز بەهۆی ئەشكەنجە لە زیندان ئەگەری مەرگی نزیكە.
سەڕەرای ئەوەی كە لێپرسراوانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج ئیزنی مورەخەسیان بە "رەسووڵ بوداغی" دابوو، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دژایەتی لەگەڵ ئەو بڕیارە كرا.
دوابەدوای تێكهەڵچوونی مەئموورانی زیندانی رەجایی شاری كەرەج لەگەڵ زیندانیانی سیاسیی، ئەگەری ماگرتنی لە خواردنی 60 زیندانیی سیاسیی لە ئارا دایە.
رێكخراوی سندووقی نێودەوڵەتی پارە بڵاوی كردەوە، ساڵانە 180 هەزار بژاردە وڵاتی ئێران بەجێدەهێڵن.
لە ئەنجامی دەركردنی حوكمی ئیعدام بۆ 5 هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی خوپیشاندانێكی بەرین بەڕێوە چوو.
بڕیارە رێکەوتی18 هەتا 20ی رەزبەری ئەمساڵ فیلمی "شەقامی دوكتور قاسملوو" لە نووسین و دەرهێنانی فەتحی میرزاییان، لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی "گۆتام"ی نیۆیۆرك بەشداری بكات.