تەرمی لاوێک پاش دەسبەسەر کرانی لە ڕووباری کاروون دۆزرایەوە.
لە درێژەی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی ئێرانی و کوردستانی لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، تەرمی لاوێکی خەڵکی شاری ئەهواز لە ڕووباری کاروون دۆزرایەوە.
لە درێژەی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی ئێرانی و کوردستانی لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان، تەرمی لاوێکی خەڵکی شاری ئەهواز لە ڕووباری کاروون دۆزرایەوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات، لە شاری کرماشان لاوێکی کوردیان دەسبەسەر کرد.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری شنۆ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد، دەدەنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەری کورد بە سەختی بریندار بوون.
ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، نیسبەت بە گیان لەدەستدانی ناڕازییان لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێراندا، نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەریوان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتیان ڕاگواست.
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، خەریکی دروست کردنی کەشوهەوای ترس لە کوردستانن.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشاریان، بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە شەڕ و تێکەڵچوونی پێشمەرگەکانی شاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە هەمبەر هێزەکانی سپای پاسداران لە گوندی "زێوێ" ناوچەی پیرانی پیرانشار دەسبەسەر…
ئیدارەی ئیتلاعات لە پەیوەندیی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هێندێک هەواڵ، هۆشداری بە بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موکریان دا.
ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵکی شاری سەقز بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە پیرانشار هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.