ئێسفەراین؛ حوکمی لەسێدارەدانی عەلی ساعدپەنا، بەندکراوی کورد جێبەجێ کرا
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "عەلی ساعدپەنا"، خەڵکی ئێسفەراین لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی "عەلی ساعدپەنا"، خەڵکی ئێسفەراین لە بەندیخانەی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
٤ی خەزەڵوەری ۱۴۰۴؛ حەوت هاووڵاتیی کورد بریتی لە "کاوەیس عەبدوڵڵازادە ئەقدەم" بە تۆمەتی "بەغی" بە لەسێدارەدران، "یووسف مام قادری"، "هێمن مام قادری"، "سالار بایزیدی ئازەر"، "مەنسوور کەربەلایی"، "حەسەن مامیل ئازەر" و سالار سەیدڕەحیمی" بە…
سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ئارام وەفایی" کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی "عەباس ئاباد" سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سرووش یووسفزادە" بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا.
سزای سێدارەی پژمان سوڵتانی، ڕزگار بەیگزادە بابامیری، عەلی(سۆران) قاسمی، کاوە ساڵحی و تەیفوور سەلیمی بابامیری، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لەلایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشایەوە.
شەوی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم پیرانزاد" خەڵكی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی "شاهۆ ڕۆستەمی" بەسەختی بریندار بوو.
٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان مامەگوڵی" خەڵکی گۆێگتەپەی مەهاباد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە شەش مانگ بەندکران سزا درا.
٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە درێژەی ڕەوتی دەرکردنی سزا دادوەرییەکان دژی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، شەهاب تەوان هاووڵاتیی کوردی خەڵکی "برایم ئاباد"ی سەر بە میاندواو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی…
ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، مامۆستا محەممەد خزرنژاد، مامۆستای ئایینی بەپێشینەی ٢٤ ساڵ پێشنوێژی و وانەوتنەوە پاش تێپەڕبوونی سێ ساڵ بۆ یەکەمین جار بە دانانی بارمتەی قورسی سەرووی پێنج میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە نێردرایە…
٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٤؛ لە درێژەی ڕەوتی دەرکردنی سزای یاسایی دژی چالاکان و هاووڵاتییانی کورد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری میاندواو کە پێشتر بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن ناوەندە…