پێنجشەممە، ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی کاوە عەبدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشە‌ممه ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "کاوە عەبدی" خەڵکی دیواندەرە، لە کاتی گەڕانەوە لە شوێنی کارەکەی لە ڕێگای دێولان_دیواندەرەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ دیواندەرە
کوردستان

پیرانشار؛ شوانە خزرنژاد، ئەحەد خزرنژاد و ئومید خزرنژاد بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزران

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "شوانە خزرنژاد" کوڕی موراد، "ئەحەد خزرنژاد" کوڕی سلێمان و "ئومید خزرنژاد" کوڕی فەتاح خەڵکی گوندی "گردەبن" سەر بە شاری پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان بۆ…

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ پیرانشار
کوردستان

کامێران؛ بە دەسبەسەرکرانی محەممەد دەشتی، ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتە دوو کەس

١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤؛ بە دەسبەسەرکرانی محەممەد دەشتی، هاووڵاتیی خەڵكی کامێران، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی گوندی "ئەڵک" لەم شارە گەیشتە دوو کەس. پێشتر کوردپا هەواڵی دەسبەسەرکرانی ڕامین محەممەدیشی بڵاو کردبووەوە.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

کامێران؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانەی ڕامین محەممەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕامین محەممەدی" خەڵکی گوندی "ئەڵک" سەر بە شاری کامێران بە شێوەی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ کامێران
کوردستان

سەوڵاوا؛ لوقمان ساڵحیزادە و عەلی حوسێنی پاش بانگکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کران

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "لوقمان ساڵحیزادە" و "عەلی حوسێنی" خەڵکی گوندی "دێوەزناو" سەر بە شاری سەوڵاوا پاش بانگکران بۆ ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کران.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ سەوڵاوا
کوردستان

ورمێ؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی فەرشاد سووری

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک حەفتە لە کاتی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی فەرشاد سووری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی بالوو سەر بە ورمێ، سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ ورمێ
کوردستان

ژمارەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی ورمێ گەیشتە سێ کەس

سەرلەبەیانیی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی "مێهدی جەعفەرزادە" خەڵکی ورمێ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا. بە هەژمارکردنی ئەم بەندکراوە ژمارەی لەسێدارەدانەکان لەم ڕۆژەدا گەیشتە سێ کەس.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥
کوردستان

سنە؛ ئیدریس مینبەری، ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی «نۆژین» بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کرا

١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤؛ ئیدریس مینبەری، ئەندامی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوی «نۆژین» بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی سنە کرا.

١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ سنە
کوردستان

ژمارەی لەسێدارەدراوان لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گەیشتە دوو کەس؛ هاوڕێ جیهان‌ئارا لە سێدارە درا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی هەینی ١٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی "هاوڕێ جیهان‌ئارا" خەڵكی شاری سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا. بەهەژماردەکردنی ئەم بەندکراوەوە، ژمارەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی ورمێ لەم…

١٨ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥
کوردستان

دێولان؛ محەممەد ڕەزایی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین به یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو سزا درا

ڕۆژی چوارشەممه ۱۴ی خەزەڵوەری ۱۴۰۴، محەممەدوڵڵا ڕەزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێولان و لە ئەندامانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن دادگای سزاکانی ئەم شارەوە به تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» به یەک ساڵ بەندکرانی داسەپاو مەحکووم…

١٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ دێولان