شنۆ؛ سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی "یووسف ئەمینی"، "موراد ساعی" و ئاسۆ شێخە" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی "یووسف ئەمینی"، "موراد ساعی" و ئاسۆ شێخە" خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، ئاتێنا دائیمی، چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤ، لە زیندانی لاکانی ڕەشت ئازاد کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح عوسمانی" تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی گوندی "خەراپە" و دانیشتووی گوندی "ڕزگاری (کارخانە قەند)" سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن ئینقلابی ئەو شارە لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکەی، بێتاوان ناسرا.
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سیامەند خواڕەزم" خەڵکی گوندی "ئاڵیاوێـ"ـی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندان، چالاکێکی مەدەنیی کورد بە ناوی "فەرهەنگ عێوەزی"، کوڕی "محەممەدعەلی"، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە سنە، پاش ٤٣ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارەش محەممەدی"، کوڕی "ئەحمەد"، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "نجێ" سەر بە سنە، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەێمی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی هەینی ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وریا حەسەنی"، خەڵکی بانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "چەکۆ قەلەندەری"، کوڕی "حوسێن" و خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سەرهەنگ عەلیزادە" کوڕی "ڕەزا" و "فەرزین عەبدوڵڵازادە" کوڕی "خالید" خەڵکی گوندی "کۆییک" سەر بە شاری نەغەدە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی مانگی بەفرانباری ئەمساڵدا، ١٢ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژرا و بریندار بوونە و ٣ کۆڵبەری دیکە لەنێو بەفر و کڕێوەدا بێسەروشوێن بوونە.