زیندانی شنۆ؛ موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم بە دانانی بارمتە ئازاد کران
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم" بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موراد ساعی و سیامەند خواڕەزم" بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هێرشیان کردە سەر ماڵی شەخسیی "محەممەد مورادی نساری" نووسەر، شاعیر و بەڕێوەبەری چاپەمەنی "باشوور" لە ئیلام و هەوڵی پشکنینی ماڵەکەیان داوە و دەستیان بە…
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "میلاد منبەری" کوڕی محەممەد و "سەیوان منبەری" کوڕی حشمەت خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، هاوووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سۆران شەریفی" خەڵکی شاری بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە، کرا.
هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم تاریمورادی" تەمەن ٥٥ ساڵ کوڕی محەممەدساڵح خەڵکی گوندی "ئەمڕۆڵە"ی شاری سنە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر "سەعیدی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری و ٣٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی،…
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید محەممەد حوسێنی زیندانیی سیاسیی کورد خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی مەهابادەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر "غوڵامی" بە تۆمەتی "موحاربە" بە ٨ ساڵ دوورخرانەوە بۆ شاری هەریس سەر بە پارێزگای تەوریز…
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، مامۆستایەکی ئاینیی بە ناوی "فەرزاد مورادیان" تەمەن ٥٠ ساڵ خەڵکی گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، خەبات دێهدار چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
شەعبان محەممەدی، چالاکی سێنفیی مامۆستایان لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە.