دوو منداڵ خەڵکی شارەکانی "قەسری شیرین و مێهران" بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لە عەشایەرەکان بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین بریندار بوو.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندان، منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ لە عەشایەرەکان بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین بریندار بوو.
ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندان، "سلێمان کەریمپوور" زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە"ی شاری مەهاباد، لە زیندانی ئەو شارە ئیزنی مەرەخەسیی دەرمانیی پێ درا.
ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕێبەندان، هێزەکانی سپای پاسداران ماشینی هاووڵاتییەکیان داوە بەر دەسڕێژی گوللـه و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانە، هاووڵاتییەک بە ناوی "مازیار عەزیزی" کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی "بانینار" سەر بە شاری سەلاس باوەجانی بریندار کرا.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، "خالید محەممەدزادە ئەقدەم" زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "خوڕخوڕە" سەر بە مەهاباد، پاش کۆتایی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان، پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سیامەند خوارەزم"، "ئەیووب مووسا"، "هاوڕێ خوارەزم"، "موراد ساعی" و "ئاسۆ شێخە" خەڵکی شنۆ پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی ئەو شارە…
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا "غەفوور بەرهەم" زیندانیی سیاسیی خەڵکی گوندی "میرئاوێـ"ـی شنۆ، بە شێوەی مەرجدار لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندان، لە ناوچەی سنووریی گوندی "حەمزە" بەخشی دەشتی عەباس سەر بە شارستانی دێهلۆران مینێک تەقییەوە و بەهۆیەوە مەڕدارێکی تەمەن ٤٥ ساڵی خەڵکی کرماشان لاقێکی لەدەست دا.
لە ڕێکەوتی ٤ هەتا ١١ی ڕێبەندان، شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، گەیشتە ٢٢ هاووڵاتی.
ڕێکخراوی مافی مرۆیی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە لەسێدارەدانی ٤٦ هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگ لە زیندانەکانی ئێراندا کردووە.
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زەمانە زیویە" و "مێقداد حەسەننژاد" خەڵکی شاری سەقز، پاش دەسبەسەرکرانیان، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە کراون.