چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

زیندانی ورمێ؛ مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، مامۆستا مەلا "ئەنوەر ڕەستگار" پێشنوێژی هەینی مزگەوتی گوندی "شێخان"ی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە هەتا کاتیی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ زیندانی ورمێ
کوردستان

سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە سنووری نەوسوود بریندار کران

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "وەلی ئەمینی" کوڕی غەریب، "ئەیووب بابایی" کوڕی شەبیب و "سەلام سەفایی" کوڕی حەسەن، خەڵکی شاری سەلاسی‌باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکران و بریندار…

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

مەهاباد؛ سێ هاووڵاتیی ناڕازی بە تەقەی ‌هێزە ئەمنییەتییەکان کوژران

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، سێ هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "کوبرا شێخە"، "زانیار ئەبووبەکری" کوڕی سوڵتان و "شاهۆ خزری"، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لەدەست دا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ مەهاباد
کوردستان

بانە؛ دوو هاووڵاتیی ناڕازی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لەدەست دا

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەڵوەر، دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە ناوەکانی "موتەلیب سەعیدپەیرۆو" خەڵکی بانە و "فەریدوون فەرەجی" تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی شاری بانە، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانیان لەدەست دا.

٦ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ بانە
کوردستان

قەسری شیرین؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست دا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "ئەفشین ئاشام" تەمەن ۲٨ ساڵ، خەڵکی گوندی "سوورک سنجابی" و دانیشتووی گەڕەکی "پاڵی ئاوا"ی شاری قەسری شیرین، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست…

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ قەسری شیرین
کوردستان

سنە؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان کوژرا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "محەممەد شەریعەتی" خەڵکی شاری سنە، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان، گیانی لە دەست دا.

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ سنە
کوردستان

مەهاباد؛ هاووڵاتییەکی ناڕازی بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست دا

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی "ئیسماعیل مەولوودی" تەمەن ٣٥ ساڵ کوڕی ''عەبدوڵقادر''، لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان لە شاری مەهاباد، بەهۆی تەقەی ‌هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لە دەست دا.

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢ مەهاباد
کوردستان

شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەتییەکان و هاووڵاتییان لە سەقز هاتە ئاراوە

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی ''ژینا ئەمینی'' لە گۆڕستانی ''ئایچی'' سەقز، هاووڵاتییانی ناڕازی خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بە تەقە کردن لە ناڕازییەکان، کرد.

٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

بەشداریی بەربڵاوی خەڵک لە ڕێوڕەسمی چلەی ژینا-مەهسا ئەمینی، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی دووکانداران لە شارەکانی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەر، ڕێوڕەسمی چلەی ژینا-مەهسا ئەمینی سەرەڕای ڕێوشوێنی توندی ئەمنییەتی، بە بەشداریی بەربڵاوی هاووڵاتییان لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، بەڕێوە چوو.

٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢
کوردستان

ئەشکان ئەمینی، برای ژینا-مەهسا ئەمینی هەڕەشەی دەسبەسەرکردنی لێکرا

لە بەرەبەری چلەی قەتڵی حکوومەتی ''ژینا ئەمینی'' و بە دوای بانگەوازە جۆراوجۆرەکان بۆ درێژەی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەری لە ئێران، بنەماڵەی ژینا ئەمینی بە توندی لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندان و ئەشکان ئەمینی برای ژینا هەڕەشەی…

٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٢