هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرا
ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرشاد ئیبراهیمی" کوڕی شوکوروڵڵا لە جاددەی کامێران - کرماشان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فەرشاد ئیبراهیمی" کوڕی شوکوروڵڵا لە جاددەی کامێران - کرماشان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا.
سەیدئەمین عەباسی، سەیدسروش عەباسی و سەیدکەرەم عەباسی، لە چالاکانی مەدەنیی یارسان، لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە هەتا ئێستا، چارەنووسیان ناڕوونە.
حوکمی لەسێدارەدانی شاکر بێهرووزی، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی ورمێ، لەلایەن لقی ١ی دیوانی باڵای وڵاتەوە، ڕەت کرایەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٤ی بەفرانبار، پاش تێپەڕینی ٤٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی ئەندازیار پەرهام پەروەری خەڵکی شاری سەقز، ئیزنی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بەو هاووڵاتییە درا.
حوکمی لەسێدارەدانی سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، لە دیوانی باڵای وڵات ڕەت کرایەوە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆبوونەوەی دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی جەبار دەستباز، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی دیواندەرە، لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی سنە، بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەز، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی نازەنین زارا سەروی، لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "محەممەد عەلی حەبیبی" خەڵکی گوندی "مەنسوورئاقایی" شاری شاهۆ، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی بریندار کرا.
ئەشکان مروەتی، هاووڵاتیی ناڕازیی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١ی لێپرسی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارە، بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.
تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "گرناویک" سەر بە بەخشی قوتووری شاری خۆی، لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر لە شاری تەورێز دەسبەسەر و لەلایەن دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارەوە، بە "موحاربە" تۆمەتبار کرا.