چوارشەممە، ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

کرماشان؛ ئارمان مووسەوی، لاوی ٢٩ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئارمان مووسەوی"، لاوی ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە "گەڕەکی مەسکەن"ی کرماشانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دڵی…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

کرماشان؛ ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ناڕوونیی چارەنووسی بروومەند ئەعزەمی‌پوور، مامۆستا، لێکۆڵەر و نووسەری بواری مێژوو

٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "بروومەند ئەعزەمی‌پوور" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی کرماشان، مامۆستا، لێکۆڵەر و نووسەری بواری مێژوو، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کرماشان
کوردستان

ئێسفەراین؛ بیژەن ئیبراهیمی، هاووڵاتیی ٣١ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "بیژەن ئیبراهیمی"، لاوی ٣١ ساڵانی کوردی خەڵکی ئێسفەراین، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری ئێسفەراینی خوراسانە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ ئێسفەراین
کوردستان

مەشهەد؛ ئەمیرحوسێن ئەمیری‌وەفا، هاووڵاتیی ٢٩ ساڵانی کورد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "ئەمیرحوسێن ئەمیری‌وەفا"، لاوی ٢٩ ساڵانی کوردی خەڵکی مەشهەد، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە مەیدانی "حەوتی تیر"ی مەشهەدە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ مەشهەد
کوردستان

کەرەج؛ میلاد گەچلوو، هاووڵاتیی ٣٩ ساڵانی کوردی خەڵکی بیجاڕ، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانبار

٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ "میلاد گەچلوو"، هاووڵاتیی ٣٩ ساڵانی کوردی خەڵکی بیجاڕ و دانیشتووی "مێشکین دەشت"ی کەرەج، شوناسی یەکێکی دیکە لە گیانلەدەستداوانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کەرەجە کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی فیشەکی جەنگیی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ کەرەج
کوردستان

لۆمار/ ئیلام؛ ٣١ ڕۆژ دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی مالک خەلەفی

١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ سەرەڕای تێپەڕبوونی ٣١ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی "مالک خەلەفی" لاوی کوردی خەڵکی شاری "لۆمار" سەر بە شاری سیروان لە پارێزگای ئیلام، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و…

٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥
کوردستان

ئاودانان؛ دەسبەسەرکرانی عەلی نەزەرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و ڕاگواستنی بۆ شوێنێکی نادیار

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، عەلی نەزەرزادە، هاووڵاتیی ٢٦ ساڵانی خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ ئاودانان
کوردستان

بۆکان؛ دەسبەسەرکرانی سێ برای کورد؛ ناسر دادیار، مووسا دادیار و حەمزە دادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ناسر دادیار، مووسا دادیار و حەمزە دادیار، سێ برای خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ بۆکان
کوردستان

میاندواو؛ دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانەی جەماڵ عەبدوڵڵاهی و بێهزاد عەبدی و ڕاگواستنیان بۆ شوێنێکی نادیار

٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤؛ لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی سەرەڕۆیانە و ڕەشبگیریی هاووڵاتییانی خەڵكی کوردستان، دوو هاووڵاتیی خەڵکی میاندواد بە ناوەکانی "جەماڵ عەبدوڵڵاهی" و "بێهزاد عەبدی" دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٥ میاندواو