دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەردەشت؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی سێشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "ڕامین حەسەن‌نژاد"، خەڵکی گوندی "سیسێر"، سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ سەردەشت
کوردستان

ڕاگواستنی یووسف بەکری بۆ زیندانی مەهاباد

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەک بە ناوی "یووسف بەکری"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی گەڕەکی "پشت‌تەپ"ی مەهاباد، پاش کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێوە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا.

١٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

بانگهێشتی بەردەوامی سنوور فەرشادفەر بۆ ئیتلاعاتی مەهاباد و هەڕەشەی دۆسییەسازی دژی ناوبراو

سنوور فەرشادفەر، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵی خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی حەفتەکانی ڕابردوودا، سەبارەت بە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، بانگهێشتی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٣