دووشەممە، ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سنە؛ دەسبەسەرکرانی بێهزاد شەریفی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "بێهزاد شەریفی"، تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی تۆفیق، خەڵکی گوندی "ساڵیان" سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ سنە
کوردستان

گێڕانەوەیەک لە قەتڵی حکوومەتیی سامان قادربەیگ، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان

ڕۆژی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، سامان قادربەیگ، خۆپیشاندەری خەڵکی بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان بریندار و دەسبەسەر کرابوو، گیانی لەدەست دا.

٢٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

ئاودانان؛ سونیا شەریفی، لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لێی دراوە

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، سونیا شەریفی، قوتابیی تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵكی ئاودانان و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئاودانان، لە چوونەژوورەوەی ئەم شارەدا، بە زۆر، سواری ماشین کراوە و…

١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ ئاودانان
کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش ئیبراهیمی"، خەڵکی گوندی "گەرگولی خوارێ"، سەر بە شاری پیرانشار، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.

١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی کەنگاوەر، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "مەنووچێهر خەزایی"، خەڵکی شاری کەنگاوەر، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا.

١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

فەرهاد نەوایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵەی خەڵکی مەهاباد لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ ئازاد کرا

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، فەرهاد نەوایی، مێرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی گوندی " ترشکان"، سەر بە شاری مەهاباد، لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد کرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

سارا لارکمپ، پارێزەری مافی منداڵان لە پارلەمانی ئاڵمان، کەفاڵەتی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە و منداڵەکەی لە ئەستۆ گرت

سارا لارکمپ، پارێزەری مافی منداڵان لە فراکسیۆنی SPDی پارلەمانی ئاڵمان، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووکی خۆی، ڕایگەیاند کە کەفاڵەتی سیاسیی سوعدا خەدیرزادە و منداڵەی "سۆلینا"ی، لە ئەستۆ گرتووە و لە نامەیەکدا بۆ باڵوێزخانەی ئێران لە ئاڵمان،…

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣
کوردستان

جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی هەمەدان

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئەحەد هاشمی"، خەڵكی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی هەمەدان، جێبەجێ کرا.

١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٣