مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم خیشکار" خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیبراهیم خیشکار" خەڵکی گوندی "دەل" سەر بە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری، لە بەندیخانەی سەقزەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، نێردرایە مورەخەسی.
مێهدی مەجیدی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە بەندکران سزا درا.
بە دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تاهیر زێوە" کوڕی کەریم و خەڵکی پیرانشار، ڕێژەی دەسبەسەرکراوانی ئەم شارە لە ڕۆژێکدا گەیشتە سێ کەس.
ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان حاجی خۆش"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا" سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر فەقێ"، خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح سوڵتانی"، خەڵکی گوندی "سەروکانی"سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی (کۆمار) کەرەمی، ناڕازیی لەسێدارەدراو لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کەرەجەوە بە ٦ ساڵ بەندکران سزا درا.
ڕۆژی سێشەممە یەکی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل عەزوزەمە" کوڕی کەریم و خەڵکی گوندی "میراوێ" سەر بە شاری شنۆ بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکانی "کێلەشین"ی شنۆ گیانی لەدەست دا.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "موحسن ئەحمەدزادە" کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی گوندی "کۆسەکەرێز" سەر بە شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و ناڕوونیی چارەنووسی، بە شێوەی کاتی و بە دانانی…