ھەینی، ٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

ئیزنی بەڕێوەچوونی رێورەسمی جلی كوردی بە خوێندكارانی كوردی زانكۆی ورمێ‌نەدرا

لە كاتێكدا كە خوێندكارە كوردەكانی زانكۆی ورمێ‌بە مەبەستی پاراستنی فەرهەنگی كوردی دیانویست رێورەسمێك لە ژێرناوی" لەبەر كردنی لیباسی كوردی" بەڕێوە ببن، بەڵام لەلایەن لێپرسراوانی ئیدارەی بەسیجی زانكۆوە ئیزنیان پێ‌نەدرا.

٢٤ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
کوردستان

خوێندكارانی كورد و ئازەری خوازیاری گرینگی دان بە زمان/ كۆبوونەوەی موسیقی فارسی ناڕەزایەتیی لێكەوتەوە

خوێندكارانی كورد و ئازەری زانكۆی پەیامی نووری شاری ماکۆ خوازیاری گرینگی دان بە زمانی زەگمانگیان لەلایەن لێپرسراوانی حكوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە بوون.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
کوردستان

ئەنیستیتۆی خانی شەوە شێعرێكیان بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ لێقەوماونی وان بەڕێوە برد

ئەنیستیتۆی كلتووری و هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی بە نیشانەی رێزگرتن لە گیان لە دەستدان و لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی وان شەوە شێعرێكیان لە شاری ورمێ‌بەڕێوە برد.

٢٣ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
کوردستان

لوقمان عەبدولقادر: پێنج بۆمبی دیكەی نەتەقیوی شیمیایی لە هەڵەبجە دۆزرانەوە

لێپرسراوی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، رایگەیاند لە ئەنجامی پشكنینی تیمێك لە شاری هەڵەبجە 5 بۆمبی نەتەقیوی شیمیایی دیكە لە شوێنی ژیانی هاووڵاتیانی ئەو شارە دۆزرایەوە.

٢٢ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١
کوردستان

بەرپرسانی حكوومەت لە ورمێ‌، پێش بە یارمەتییەكانی خەڵكی ئەو شارە بە لێقەوماوانی وان دەگرن

لە دە رۆژ لەمەوبەرەوە ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی لە شاری ورمێ‌و كۆمەڵێك خێرخوازی ئەو شارە 500 پەتوویان بۆ لێقەوماوانی بۆمەلەرزەكەی شاری وان ئامادە كردووە، بەڵام لێپرسراوانی حكوومەت لەو شارە رێگرن لەبەردەم هەناردنی ئەو یارمەتییانەدا.

٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧١١