یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٦
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا

مافی مرۆڤ

کوردستان

سەلاسی باوەجانی؛ دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی حامید ڕەزایی دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک سەبارەت بە دادوەرە کوژراوەکان و بەجێهێشتنی لە نەخۆشخانە بە ئەشکەنجەکراوی

٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ "حامید ڕەزایی" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "بانی ساکان" سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی دوابەدوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک سەبارەت بە دادوەرە کوژراوەکانی دیوانی باڵای وڵات، لە لاپەڕەی ئینستاگرامێکدا کە خۆی ئەدمینی بووە، لەلایەن…

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ سەلاسی باوەجانی
کوردستان

ڕوونبوونەوەی شوناس؛ ڕاپۆرتی تەواوکەر لە لەدەستدانی ئەندام و برینداربوونی ژن و پیاوێکی کۆچەری بە هۆی تەقینەوەی مین لە گیەڵان

شوناسی ژن و پیاوێکی کۆچەری کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە هۆی تەقینەوەی مین لە لەوڕگەی "بان میل" سەر بە بەشی سنووری سوومار سەر بە شاری گیەڵان لە ڕۆژاوای پارێزگای کرماشان، تووشی لەدەستدانی ئەندامی جەستە بوون و بریندار بوون، بۆ…

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤
ئێران

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان بۆ مەحکوومکردنی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانە لە هەرێمی ئەهواز (خووزستان)

ئێمە ڕێکخراوەکانی واژۆکەر، نیگەرانیی قووڵی خۆمان لەمەڕ شەپۆلی بەربڵاوی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دوواییانە لە هەرێمی ئەهواز(خووزستان) ڕادەگەیەنین. لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەیان کەس لە چالاکانی مەدەنی، شاعێران و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

مەحموود نیروومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دەرگەز ڕاگوێزرا

٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٣؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، مەحموود نیروومەند، چالاکی فەرهەنگیی کورد و بەندکراوی سیاسیی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران، دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی دەرگەز لە خوراسانی ڕەزەوی ڕاگوێزرا.

٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بە دەسبەسەرکرانی مەسعوود مەحموودپوور و محەممەدتاهیر ئەلیاسی، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە گەیشتە ٣ کەس

۲۷ی بەفرانباری ۱۴۰۳؛ بە دەسبەسەرکرانی "مەسعوود مەحموودپور" و "محەممەدتاهیر ئەلیاسی" ژمارەی دەسبەسەرکراوانی نەغەدە لە ماوەی دوو ڕۆژدا گەیشتە سێ کەس. "ئەیووب ئارمەند" یەکەمین کەسی دەسبەسەرکراو لەم پێوەندییەدا بووە.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

ژیان میری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی سنە ئازاد کرا

رۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، چالاکێکی ژینگەپارێز بە ناوی "ژیان (موکرات) میری"، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" سەر بە شاری سنە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

ڕەزا ڕەمەزانزادە لە بەندیخانەی تارانی گەورە؛ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەنگمان زیاتر لە جاران بەرز دەکەینەوە

ڕەزا ڕەمەزانزادە، بەندکراوی سیاسیی کوردی بەندکراو لە بەندیخانەی تارانی گەورە کە خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ ساڵ و نیو سزای بەندکرانەکەیەتی؛ بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لەم بەندیخانەوە سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزیی مەحکووم کردووە و وتوویەتی…

٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤
کوردستان

بۆکان؛ ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور، برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.

٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٤ بۆکان