چالاكێكی خوێندكاریی كورد بە ناچاری وڵاتی بەجێ هێشت
چالاكێكی خوێندكاری و فەرهەنگیی كوردی خەڵكی گوندی "دزەی مەرگەوەڕ"ی سەر بە باژاری ورمێ لەژێر زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
چالاكێكی خوێندكاری و فەرهەنگیی كوردی خەڵكی گوندی "دزەی مەرگەوەڕ"ی سەر بە باژاری ورمێ لەژێر زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
هاووڵاتییانی شاری بۆكان دژ بە دیاردەی رفاندن و دەستدرێژی بۆ سەر قوتابیانی قوتابخانەكانی ئەو شارە لە پاركی ساحلیی ئەو شارە خۆپیشاندانیان كرد.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا داوای لە حكوومەتی ئیسلامیی ئێران كرد كە حوكمی ئیعدامی "عارف حەمدیان" چالاكی عەرەبی ئەهوازی هەڵبوشێننەوە.
لەیلا زانا پارلەمانتاری كورد لە پارلەمانی توركیە، لەگەڵ نوێنەری مانگرتوانی كورد و چەند چالاكی مافی مرۆڤی ئورووپایی، بەشداری دانیشتنی كۆنفرانسی چاپەمەنیی پارلەمانی ئورووپا بوو.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەكان و ئەو رووداوانەی كەلە ماوەی یەك مانگی رابردوودا لە ناوچە كوردنشینەكان روویان داوە هەموو بەڵگەكان ئەوە دەردەخەن كە نەبوونی ئەمنیەت و ئاسایشی گیانیی هاووڵاتییان باڵی بەسەر ناوچە كوردنشینەكاندا كێشاوە.
دوابەدوای ئیعترازی سێهاووڵاتیی شاری بۆكان بە بڕینەوەی یەك ساڵ زیندان لەلایەن دادگای سەرەتاییەوە، لە ئەنجامدا دادگای پێدا چوونەوە هەر كامیانی بە شەش مانگ حەبسی تەعزیری و 4 ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو حوكم دا.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا 5 كەس لە كرێكارانی كارگەی ئاردی "سنبل"ی شاری مەهاباد لە سەر كار دەركران.
گرووپێكی پێنج كەسی لە چاوەدێرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاگر بەس گەیشتنە وڵاتی سووریە .
ژمارەیەكی بەرچاو لە قوتابیانی عەرەبی قوتابخانەی"شهدا" لە گەڕەكی ئەمانیەی ئەهواز ماوەی 4 رۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
لە ماوەی دوو حەفتەی رابردوودا نزیك بە 150 كرێكاری كورد لەلایەن بەرپرسانی كارگەی سیمانی بۆكانەوە لە كار بێبەش كراون.