سێ هاووڵاتیی عەرەب لە شاری دیزفوول دەستبەسەر كران
لە یەكێك لە شارەكەكانی دەورووبەری شاری دیزفوول لە پارێزگای خووزستان سێ هاووڵاتیی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنیەتیی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران.
لە یەكێك لە شارەكەكانی دەورووبەری شاری دیزفوول لە پارێزگای خووزستان سێ هاووڵاتیی عەرەب لەلایەن هێزە ئەمنیەتیی و لیباس شەخسییەكانی حكوومەتەوە دەستبەسەر كران.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران چوونەتە گوندی مەرخوز و ماڵی چەندین هاووڵاتیی ئەو گوندەیان پشکنیوە.
گوشاری خاوەنکاری کارگەی بەرهەم هێنانی وەن بۆ سەر کرێکارانی ئەو کارگەیە زیادی کردووە و کرێکاران ناچار بە ئیزافە کاری دەکات.
"کۆمیتەی داکۆکی لە رۆژنامەنووسان" لە راپۆتی ساڵانەی خۆیدا وڵاتانی "تورکیە، ئێران و چین"ی وەک گەورەترین زیندانی هەواڵنێران و رۆژنامەنووسان ناساند.
کچە دیکیۆمێنت سازی کورد و چالاکی مافی منداڵان لەژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە ناچاری وڵاتی بەجێهێشت.
محەممەد سدیق كەبوودوەند زیندانیی سیاسی و چالاكی مافی مرۆڤ بە بۆنەی ١٠ی دیسامبر، بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە.
هێزە ئەمنیەتییەكان (حیراسەت)ی نەخۆشخانەی سینای تەورێز و هێزی ئینتزامی نەیانهێشتووە خوێندكارانی زانستگەی تەورێز چاویان بە قوتابییە بریندارەكان بكەوێت.
کۆمەڵێک لە چالاکانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات لە راگەیەنراوێکدا پشتیوانیی خۆیان لە ٨٠ کەسایەتیی کورد لە ناوخۆی وڵات راگەیاند.
ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای کوردستان رێگری لە "لێبوردنی مەرجدار"ی زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد.
بە بۆنەی ١٠ی مانگی دێسامبر (٢٠ی سەرماوەز) رۆژی جیهانیی مافی مرۆف، کۆمهڵهی مافی مرۆڤی کورد- ئورووپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رێزی لەو رۆژە گرت.