هاووڵاتیەکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا
هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.
هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ ئەستێندرا.
ژنێک لە ناوچەی ژاوەرۆ بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە بەدەستی مێردەکەی خۆی گیانی لێ ئەستێندرا.
بەرپرسانی قوتابخانەی هەندێک لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بۆ کڕینی کەلوپەلی قوتابخانە پارە لە قوتابیان وەردەگرن.
هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە پاش دەستبەسەر کرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە چارەنووسی نادیارە.
زیندانییەکی سیاسیی بەلووچ لە زیندانی ناوەندیی شاری تەورێز لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە و لە چارەسەریی پزیشکی بێبەرییە.
لە کاتێکدا کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە دادگای شۆڕشی شاری سنە بەڕێوە چووە، بەڵام هەتا ئێستا دۆسیەکەی لە دۆخێکی ناڕوون دایە.
بە هۆی جێبەجێ نەکرانی بەڵێنیەکانی پەیمانکاری ئیدارەی گشتیی نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان، قوتابیانی ٥ گوندی شاری روانسەر لە دۆخێکی ناجێگیردا بەسەر دەبەن.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستیان داوەتە بە ئازار و ئەزیەتی کاسبکارانی ناوچەی پاوە و کۆمەڵێک بار و کەلوپەلی ئەو کاسبکارانەیان زەوت کردووە.
سەرچاوەیەک لەناو زیندانی "رەجایی شەهری کەرەج"ەوە ئاشکرای کرد لە چوار دەوری ئەو زیندانە دەزگای تایبەت بە ناردنی شەپۆلی پارازیتی "سەرەتانزا" دانراوە و لەمەوبەدوا هیچ زیندانییەکی سیاسی ناتوانێت پێوەندی بە دونیای دەرەوە بگرێت.
زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد، داوای مۆڵەتی دانانی ناوەندی تەرکی ئیعتیاد لە بەرپرسان کردووە کە ئەو داویەی رەت کراوتەوە.