هاووڵاتییەکی بۆکانی حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا.
هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری مەهابادەوە بە ٥ ساڵ زیندان حوکم درا.
بەهۆی تەقینەوەی مادەی تەقەمەنی لە شاری ئەیوانی رۆژئاوا، ٢ هاووڵاتیی کورد گیانیان لەدەست دا.
ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری جوانڕۆ لە پارێزگای کرماشان، رێگری لە هاتوچۆ و سەفەری فەرمانبەرانی خۆی بۆ وڵاتانی دەرەوە بە تایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات.
ئیدارەی ئەماکنی شاری بۆکان بە مەبەستی رێگرتن لە بەڕێوەچوونی جێژنی نەورۆز، هەڕەشەی دەستبەسەر و زیندانی کردنی لە سەرجەم گروپە مۆسیقایی، هونەری و گۆرانیبێژانی ئەو شارە کرد.
هێزە ئینتزامییەکانی شاری مەریوان بۆ جارێکی دیکە چوونەتە گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارە و چەندین دەزگا ودیشی ماهوارەی هاووڵاتیانیان زەوت کرد.
سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سنووریی ماکۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، هێزە نیزامییەکانی خۆی تەیار دەکات.
رێژەی کرێکارانی قوربانی رووداوی کار لە وڵاتی ئێران بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ١٤% رووی لە زیادبوون کردووە.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پاسگای گوندی دزڵی، کاتژمێر ٧ی سەرلە ئێوارێی رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رەشەممە هەتا درەنگانی شەو بە نێو ئەو گوندەدا گەڕاون و هەڕەشەیان لە هاووڵاتییان کردووە.
زیندانییەکی کورد بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵسوکەوتی نەشیاو و نەدانی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانە، دەستی داوەتە مانگرتن.
حەفتەی یەکەمی مانگی رەشەممەی ١٣٩١