بەپێشینەترین زیندانیی سیاسیی کورد تووشی نەخۆشی بووە
بە پێشینەترین زیندانیی سیاسیی کورد، کەلە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە دەستبەسەریدایە، باری تەندروستیی نالەبارە و بەرپرسانی ئەو زیندانە لە چارەسەریی ناوبراو خۆ دەبوێرن.
بە پێشینەترین زیندانیی سیاسیی کورد، کەلە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە دەستبەسەریدایە، باری تەندروستیی نالەبارە و بەرپرسانی ئەو زیندانە لە چارەسەریی ناوبراو خۆ دەبوێرن.
خویندکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، کە مانگی رەشەممەی ساڵی ١٣٩٢ دەستبەسەر کرا، بەرەوڕووی مەترسیی گیانی بۆتەوە.
بەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی بانەمەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری مەریوان و نیشتەجێی وڵاتی سوید، پاش ئەوەی بۆ جارێکی دیکە داوای پەنابەرییەکەی رەت کرایەوە، دوو بزماری لە لاقەکانی خۆی داکوتا.
دانا لەنجاوایی چالاکێکی خویندکاری کورد و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، پاش چوار مانگ راگیران لەزیندان، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا.
دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لەسێدارەدانی ٥ زیندانیی زیندانی ورمێ، کە دوو کەسیان ژن بوون، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جیبەجێ کرد.
كۆڵبەرێكی تەمەن ٣٢ ساڵەی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار و لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێئەستێندرا.
ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا چوار مامۆستای كوردی لەشارەكانی بۆكان و سەردەشت لەئیدارەی پەروەردە و بارهێنان دەركرد.
زیندانییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی نەغەدە لە زیندانی شاری ورمێ، لەلایەن رێکخراوی زیندانەکانی ئێرانەوە حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ کرا.
لەمانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوییدا، ٤ کرێکاری خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی روودای کارەوە گیانیان لەدەست داوە و هەروەها لەو ماوەیەشدا ژمارەیەک کرێکاری کوردیش لەلایەن خاوەنکارەکانیانەوە لەسەر کار دەرکراون.