خوێندکارێکی کورد بە ١٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا و ئیتلاعاتیش هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات
خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ئوستانی کرماشان، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوەو ئیدارەی ئیتلاعاتیش هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.









