ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز، سێ لاوی کوردی دەستبەسەر کرد
مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ٣ لاوی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەقزیان دەستبەسەر کرد.
مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ٣ لاوی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی سەقزیان دەستبەسەر کرد.
زیاتر لە ٨٠ کەس لە گاردی ئەمنەیەتیی زیندانی رەجایی شاری کەرەج، هێرشیان کردە سەر زیندانیانی مەزهەبیی ئەو زیندانە و سووکایەتییان پێکردن.
بەرموور: حەفتەی چوارەمی مانگی پووشپەڕ ١٣٩٣ی هەتاوی
دوابەدوای ئەوەی زیندانیانی سیاسی زیندانی ورمێ بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تیرۆر کرانی دوکتور قاسملوو، مانیان لە خواردن گرتبوو، بەرەوڕووی هێرشی مەئمووران و گاردی تایبەتیی نیو زیندان بوونەوە.
زیندانیەكی سیاسیی كوردی دەستبەسەر لە زیندانی شارستانی خۆی، سەرەڕای ئەوەی تووشی فەرامۆشی بووە، توانای قسەكردنیشی نەماوە.
لەدرێژەی رەوتی فشار و دەستبەسەركردنەكانی یەك حەفتەی رابردوودا، چوار چالاكی دیكەی مەزهەبی سوننە لەشاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر كران.
هاوکات لەگەڵ بانگهێشتی دوو چالاکی مەزهەبی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە، دوو زیندانیی سوننی مەزهەبیش بەهۆی مانگرتنەوە تووشی بێهۆشی هاتوون.
هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئیران هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بانەیان دەستبەسەر و بۆ شوینیکی نادیار راگواست.
کرێکارێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سنە، کە بە مەبەستی دابینکردنی بژیویی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی رووی لە هەرێمی کوردستان کردبوو، بەهۆی برق گرتووییەوە گیانی لەدەست دا.
زیندانیانی سیاسیی کورد لە زیندانی ورمێ، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە تیرۆر کرانی دوکتور قاسملوو، مانیان لە خواردن گرتووە.