ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥، فەرامەرز ساعدی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە یەکێک لە شەقامەکانی دێولان و بەبێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ لێکولێنەوە بەرەو گرتنگەی ئیتلاعاتی دێولان گوێزراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و هێزە ئەمنییەکانیش لەمباریەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. فەرامەرز ساعدی هەروەها لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.




-640x360.png)
