ئاژانسی کوردپا: مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان لە شەڕ و تێکەڵچوونێک لە سنووری شاری سەردەشتدا کوژرا.
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی گەلاوێژ، مەئموورێکی هێزە ئینتزامییەکان بە ناوی "هادی عەلی نەقی"، لە شەڕ و تێکەڵچوونێکی چەکداری، لە سنووری شاری سەردەشتدا کوژرا.
پایگای هەواڵنێریی "شوهەدای ناجا"، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "ئەو سەربازە لە کاتی کۆنترۆڵکردنی سنووری ئەو شارە، لە شەڕ لەگەڵ قاچاخچییەکاندا، کوژراوە".
"هادی عەلی نەقەی"، خەڵکی شاری "کەبوودەرئاهەنگـ"ـی سەر بە پارێزگای هەمەدان بووە.





