ئاژانسی کوردپا: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری پاوە، لە کاتی هەڵکەندنی خاک و خۆڵی بینایەک، لە ئاودا خنکا.

ڕۆژی ڕابردوو، ١٩ی خاکەلێوە، "ژیارغفاری" تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵکی گوندی "نروێ"ی شاری پاوە، لە کاتی هەڵگەندی خاکی بینایەک، دەکەێتە ناو ئاو و گیانی لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە، لە شارەکی "زەفەریە"ی شاری پاوە ڕووداوە و ئەو مێرمنداڵە لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەو مێرمنداڵە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ خاکەلێوە، ڕەوانەی پزیشکی یاسای شاری کرماشان کراوە.