ئاژانسی کوردپا: ٨ کرێکاری کورد لە شاری ئانکارا پێتەختی وڵاتی تورکیە، لەلایەن ژمارەیەک لە تورکەکانی خەڵکی ئەو شارە هێرشیان کرایە سەر و لە ئاکامدا، یەکێک لەو کرێکارانە بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش ژمارەیەک لە تورکەکان لە شاری ئانکارای تورکیە هێرشیان کردە سەر ٨ کرێکاری کورد و یەکێک لە کرێکارە کوردەکانیان لە سەر بینایەکەوە فڕدایە خوارەوە.
ئەو ڕووداوە لە شەقامی نایلیهان لە ئانکارا ڕوویداوە و ئەو کرێکارانە لە بینایەکدا خەریکی کرێکاری بوون.
لە ئەنجامی هێرشی تورکەکان بۆ سەر ئەو هەشت کرێکارە کوردە پاش لێدانیان ،تورکەکان یەکێک لە کرێکارە کوردەکانیان لە سەر بینایەکدا خستە خوارەوە و ئەو کرێکارە بە سەختی بریندار بووە.
تورکەکان سەرەڕای لێدان و بێ ڕێزی بەو کرێکارانە، هەموو کەلوپەلەکانیان دزیوە و لەو پەیوەندییەدا هیچ کەسێک دەستبەسەر نەکراوە.
هەنوکە شوناسی ئەو کرێکارە کوردە نەزانراوە، بەڵام ئەو هاووڵاتییە کوردە خوێندکار بووە.





