ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنەکانی لاوانی وەرزشوانی کورد لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان، دوو وەرزشوانی لاوی کورد میداڵی زێر و زیویان بە دەست هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کێبڕکێی جامی نێودەوڵەتی وڵاتی گورجستان دوو وەرزشوانی لاوی خەڵکی شاری بانە توانییان بە سەر ڕکەبەرەکانیاندا سەرکەون و ببنە خاوەنی ٥ میداڵ بە دەست بێنن.
شوناسی ئەو دوو وەرزشوانە لاوە کوردە بە" نیاز عەزیزی" و " ئاسۆ عەتاپوور" ڕاگەیەندراوە.
وەرزشوانی کورد لە بەشی ژنان و پیاوان هەروەها لە بەشی تاکە کەسی و گرووهی کاتا لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی وڵاتی گورجستان توانیان میداڵی زێر و زیو بە دەست بێنن.
سەرەڕای نەبوون و کەمی ئیمکاناتی وەرزشی لە ناوچەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لاوانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی و سەرکەوتنی بەرچاویان هەیە.





