ئاژانسی کوردپا: حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ لە دادگای پێداچوونەوە، کەم کرایەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی سێزدەی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ورمێ، حوکمی زیندانیی ٥ هاووڵاتیی شاری شنۆی کەم کردەوە.
لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو لە شاری شنۆ حوکمی سەرەتایی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردەی دەرکرد.
ئەو پێنج هاووڵاتییە زیندانی کراوە، لە چەند بەرگەی جیاجیادا و بە دروست کردنی دۆسیە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتییەوە بە دەیان ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون.
تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەو پێنج هاووڵاتییانە برییتی بوون لە؛" ئەندام بوون و لایەنگری لە حیزبە کوردەییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران" بووە.
شوناس و حوکمی تەعزیری لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو لە شاری شنۆ بەم چەشنەیە:
١-سابیر ڕەسووڵ پوور ئاڕنایی کوڕی ئیسماعیل لە چوار جار دادگایی کردن سەرجەم بە ١٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
٢ـ ڕەزا عێزت تاج کوڕی مستەفا ١٩ ساڵ زیندان
٣-محەممەد عەبدوڵڵاهی کوڕی عوسمان به ١٢ ساڵ و شەش مانگ زیندان
٤-فارووق شەفاهی کوڕی ئیبراهیم ١٧ ساڵ زیندان
هەر لەو دۆسیەدا ناوی هاووڵاتییەکی دیکە هاتووە بە ناوی
٥- وەلی شەریفی کوڕی ڕەحیم بە ٢٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و هەروەها لە دادگایەیکی دیکە بێتاوان ناسرابوو.
لە حوکمی دادگای پێداچوونەوەی ئەو پێنج هاووڵاتیەی کوردەدا هاتووە: پێداچوونەوە بە حوکمی ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە نیسبەت حوکمی سەرەتایی لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دوو لە شاری شنۆ کە لەوێدا سابیر ڕەسووڵ پوور ئارنایی، ڕەزا تاج زادە و محەممەد عەبدوڵڵاهی بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تەبانی بە دژی ئەمنییەتی نەتەوەی ناوخۆی و دیاری کردنی ڕێوشوێنی کۆبوونەوە، بۆ هەر کام لەوان شەش ساڵ زیندانی تەعزیری و فاروق شەفاهی بە پێنج ساڵ زیندان بە تۆمەتی هەڵگرتنی سیلاح و کەرەستەی جەنگی هەر یەک بە شەش ساڵ زیندان و فاروق شەفاهی بە پێنج ساڵ زیندانی بە تاوانی ئەندام بوون لە حیزبی دێموکرات، هەر یەک بە پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندان بە تاوانی چالاکیی تەبلیغیی هەر یەک بە یەک ساڵ و شەش مانگ، لە کۆتاییدا دوو جار زیندانی شەش ساڵ بۆ محەممەد عەبدوڵڵاهی بە دوو کەڕەت چوار ساڵ و شەش مانگ زیندان و جارێک بە پێنج ساڵ زیندان بە سی ساڵ و شەش مانگ زیندان و دوو کەڕەت پێنج ساڵ زیندانی فاروق شەفاهی بە دوو کەڕەت سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری کەم کراوتەوە.
بەپێی ئەو حوکمە، وەلی شەریفی بە تۆمەتی چالاکی پڕۆپاگەندە و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە، بە پێی ئەو یاسایە حوکمی وەلی شەریفی لە دوو ساڵ کەم کرایەوە بۆ یەک ساڵ.






