ئاژانسی کوردپا: لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە هۆی خواردنی دەوا و دەرمانەوە ژەهراوی بوو و پاش چەند کاتژمێر گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ شەوی ڕابردوو ٢٩ی بانەمەڕ، لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە هۆی خواردنی دەوا و دەرمانی زۆرەوە تووشی ژەهراوی بوون بوو.

شوناسی ئەو لاوە سەقزیە بە"ڕ.ڕ" تەمەن ١٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ڕ.ڕ خەڵکی گەڕەکی "سیلۆ"ی شاری سەقز بووە و بە هۆی بەکاربردنی دەوا ودەرمانەوە ژەهراوی دەبێ.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو لاوە تەمەن ١٨ ساڵە پاش ژەهراوی بوونی جەستەی بە دەوا و دەرمان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە دەکرێت، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک گیانی لە دەست دا.

لێکۆڵینەوەکان لە بارەی چۆنیتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە بەردەوامە و ئاژانسی کوردپا ناتوانێ ئەو هەواڵە پشتڕاست بکاتەوە کە ئەو هاووڵاتییە مەبەستی خۆکوژی بووە یان بەهۆی ئێکسپایێربوونی دەرمانەکانەوە گیانی لە دەستداوە.