ئاژانسی کوردپا: کۆتایی ئەم حەوتوویە، پرۆسەی ١٢هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی شۆرای شار و دێ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی کوردپا لە گەڵ کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسی چەند وتوێژێکی ئەنجام داوە کە ڕوانگە و بۆچوونی ئەو کەسانە لە سەر هەڵبژاردنەکان لە ئێران بڵاو دەکەیەنەوە.
سێهەمین وتووێژ لەگەڵ پەرویز ڕەحیم قادر مامۆستای زانکۆ لە هەرێمی کوردستانه.
١_ئایا لە ئەگەری بە جیا بەڕێوەبردنی هەر دوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری و شۆرای شار و دێ‌دا، دەرفەت بۆ بەشداری لە هەر کام لەو دوو هەڵبژاردنەدا چۆن دەبوو؟

پەرویز ڕەحیم: له ڕاستیدا له سیستمی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌پێی یاسا هه‌ڵاواردن هه‌یه. ئه‌مه بێجگه لە داخراوبوونی سیستم و یارییه‌كی داخراوی نوخبهخودییهكان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بێده‌سه‌ڵاتیی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شار و گونده‌كان له‌م چه‌ند خووله‌دا سه‌لمێندراوه. بۆیه كورد له ڕۆژهه‌ڵات ده‌بێت بێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه هه‌لبژاردن و به‌شداری كردن هیچ كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر ناكات. بۆیه له ئه‌گه‌ری به‌جیاواز به‌ڕێوه‌چوونیشی پێویسته كورد (ئه‌گه‌ری ویستی گۆڕانكاری له دۆخی هه‌نووكه‌ی هه‌یه) سنوور و هێڵه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ده‌ستنیشان بكات.
٢_ئایا بایکۆت دەتوانێ بە چەشنێک "سیاست کردن" لە بیاڤی ئێستای ئێران هەژمار بێ؟
پەرویز ڕەحیم: بایكۆت و به‌شداری نه‌كردن شێوازێكه له شێوازه‌كانی هه‌ڵوێست و ئه‌كتی سیاسی. ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بتوانێت یه‌كگرتووانه ئه‌م كاره بكات، ده‌توانێت له هاوكێشه سیاسی و ئابوورییه‌كاندا پاشه‌كشه به ناوه‌ند بكات. لێره‌وه ده‌توانێت هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆ ماف و ئازادییه‌كانی كار بكات. له هه‌مانكاتدا ببێته مۆدێلێك بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه.
لێره‌وه‌یه كه ئه‌م كاره ده‌توانێت كۆی سیستمی سیاسیی ئێران تووشی قه‌یرانی ڕه‌وایه‌تی و به‌شداری بكات. به‌ڵام ئه‌مه‌ش كار و یه‌كگرتوویی له گوتاری كورد له ڕۆژهه‌ڵات پێویسته. به‌ڵام له‌دۆخی ئێستادا كه ناوه‌ند هیچ ماف و ئازادییه‌كی بۆ ناوچە پهراوێزخراوەکان [ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دیكه"] له‌به‌رچاو نه‌گرتووه، پێویسته خەڵک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان (چوونكه ده‌رفه‌تی دیكه بۆ كورد بوونی نییه) هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت بكات.
٣_وڵاتانی عەرەبی، ئۆرووپایی و ئامریکا چلۆن بە شوێن بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە پلان و بەرنامەکانی کاندیداتۆرکانی سەرکۆماریی ئێران‌دا دەگەڕین؟
پەرویز ڕەحیم: له ڕاستیدا ئه‌م وڵاتانه به ڕێژه و ئاستی جیاواز به دوای گۆڕانكارییه‌كی كه‌م تێچوون له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه. به‌م مانایه كه به هاتنه‌سه‌ركاری كه‌سێكی میانەڕهوتر بتوانن به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و ئاسایشیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. ئه‌زموونی ڕابردووش نیشانی داوه كه؛ ناوه‌نده ههڵبژێردراوەکان (هه‌رچه‌ند هه‌ڵبژاردنی ئازاد و ڕقابتی و ڕاسته‌قینه بوونی نییه) ده‌سه‌ڵاتی بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كانیان نییه و ئه‌وه توندڕه‌وه‌كان و سوپای پاسداران و وه‌لی فهقیهە كه ئهولەویهتهكان و ستراتیژیی ده‌ره‌كیی ئێران ده‌ستنیشان ده‌كات. به‌م پێیه، ئه‌م سیستمه و ناسنامه‌كه‌ی ڕه‌وایه‌تی له دژایه‌تیی جیهانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل و وڵاتانی سوننه‌ی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرت.
بۆیه ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ی ئه‌م وڵاتانه بۆ هه‌لبژاردنه‌كان له ئێران ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی درێژتر كردۆته‌وه.





