ئاژانسی کوردپا: ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ یەکەی پیشەیی شاری کرماشان بە هۆی ناکارابوون لە بەڕێوەبەریی و ئیدارە کردندا، ڕاگیراون.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، بەڕێوەبەری "خانەی سەنعەت و کانی" پارێزگای کرماشان لە وتوێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی "تەسنیم" ڕایگەیاند: هەنووکە ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ یەکەی پیشەیی لە شاری کرماشان ناچالاکن، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر توانای درێژەدان بە چالاکییان نەماوە.
فەرهاد فەرامەرزی ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٠٠٠ یەکەی پیشەیی چالاک و نیوە چالاک لە پاریزگای کرماشان بوونیان هەیە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو؛ یەکە نیوەچالاکان بە ڕادەی پێویست و تەواو جالاکی ناکەن و ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ لەو یەکە پیشەییانە ڕاگیراون.
بەڕێوەبەری "خانەی سنعەت و کانی" پاریزگای کرماشان بە ئاماژە کردن بە هێندێک لە یەکە پیشەییەکانی پارێزگای کرماشان، کە بە هۆی ناکارابوون لە ئیدارە کردنی ئەو یەکانە کاروباریان ڕاگیراوە، ڕایگەیاند: هۆکاری داخرانی هێندێک لە یەکە پیشەییەکانی دیکە، کێشەی بانکەکان یان لەبەین چوونی بەرهەمەکانی یەکە پیشەییەکانە.





