ئاژانسی کوردپا: دوو کچە وەرزشوانی کوردستان توانیان لە شاری تاران لە کێبڕکێی "ڕاکردن"دا پلەی یەکەم بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "ئەسرا مورادی" و "ڕۆژین ڕۆستەمی" لە کێبڕکێی ڕاکردن لە بەشی نابینایان و کم بینایاندا، میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیانەیان بەدەست هێنا.
کێبڕکێی نابینایان و کەم بینایان لە ڕۆژانی ١٩ و ٢٠ی بانەمەر لە شاری تارانی پێتەختی وڵاتی ئێران بەڕێوەچوو.
لەو کێبڕکێیەدا ١١ پارێزگای ئێران بەشدار بوون و دوو کچە وەرزشوانی پارێزگای سنە توانیان دوو میداڵێ زیر بەدەست بێنن.
ئەسرا موردی لە کلاسی B3 و ڕۆژین ڕۆستەمی لە کلاسیB1 و لە بەشی ڕکابەریی ١٥٠٠ مێتریدا دوو میداڵی زێڕیان بە دیاری بۆ کۆمەڵگای وەرزشیی کوردستان هێنا.





