ئاژانسی کوردپا: بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێک لە جاددەی نێوان کامیاران_کرماشان ٨ کەس بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ شەممە ٢ی بانەمەڕ، بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنێک لە جۆری "پیکان" لە جادەی کامیاران_کرماشان ٨ هاووڵاتیی بوونە قوربانی و چوارکەسیان لەو ڕووداوەدا، گیانیان لە دەست دا.
هەواڵدەریی ئیرنای کرماشان لەو باریەوە بڵاوی کردەوە، هەشت کەس لە نێو پەیکانەکەدا بوون کە زۆربەیان منداڵ بچووک بوون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، شۆفیری پەیکانەکە و یەکێک لە موسافیرەکان دەستبەجی گیان لە دەستدا و دوو کەسی دیکە لە ڕێگای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ئەو ڕووداوە لە ٢٥ کیلۆمێتری کامیاران بۆ کرماشان ڕوویداوە و هۆکارەکەش بە هۆی کۆن بوون و تەقینی لاستیک پەیکانەکە بووە.
شاری کامیاران لە ٥٥ کیلۆمێتری باکووری شاری کرماشان هەڵکەوتووە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، بەهۆی ناستانداردیی رێگەوبانەکان و پرتووکاوبوونی ماشێنەکان لە ئێراندا، ساڵانە نێوان ٢٠ هەتا ٣٠ هەزار کەس بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەست دەدەن.





