ئاژانسی کوردپا: ژن و مێردێک لە بوکان بە هۆی هەڵمژینی گازی یەکئۆکسیدی کەربۆن، لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا خنکان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوێنی شەو ڕێکەوتی ٢ی بەفرانبار، ژن و مێردێک لە نێو ماڵەکەی خۆیاندا لە شەقامی "زەیتوون"ی شاری بوکان، بە هۆی هەڵمژینی گازی یەکئۆکسیدی کەربۆن، تووشی گازگرتوویی بوون.
سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، تەرمی ئەو ژن و مێردەیان لە ماڵی خۆیانەوە ڕەوانەی ئۆرژانس کرا و ئێستاش تەرمەکانیان لە سەردخانەی شاری بوکان ڕاگیراوە.
هەواڵنێری کوردپا له بوکان، شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردانە قانع محهمهدزاده و نهرمین رهسوولنژاد راگهیاند.
داهێزرانی لەش، سەرەگێژە، بێ ئۆقرەیی، ڕشانەوە، باوێشکدان، کزانەوەی چاو، هەست کردن بە ماندوویەتی و بێهێزیی ئەندامانی جەستە، لە نیشانەکانی ژەهراوی بوونە بە گازی یەکئۆکسیدی کەربۆن.
ساڵانە بە هۆی ستاندارد نەبوونی کەرەستە گەرمکەرەوە گازییەکان و کەمتەرخەمیی ناوەندەکانی چاوەدێری بە سەر کارگەکانی بەرهەم هێنانی ئەو کەرەستانە لە وڵاتی ئێران، دەیان کەس لە هاووڵاتیان دەبنە قوربانی.





