ئاژانسی کوردپا: لەشاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید بە بەشداری هونەرمەندێکی وێنەگری کورد، پیشانگەیەکی وێنەگری سەبارەت بە "بەرابەریی رەگەزیی ژن و پیاو" دەکرێتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شێرکۆ جیهانی وێنەگری کوردی خەڵکی شاری مەهاباد بە چەندین بەرهەمی وێنەگریی خۆیەوە بەشداری لە پیشانگەی "بەرابەریی رەگەزیی ژن و پیاو" لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید-دا، دەکات.

ئەو وێنەگەرە کوردە لە لێدوانیکدا بۆ ئاژانسی کوردپا، رایگەیاند؛ ڕێکخراوی "ریال ستارس (Real stars)" کە لەپێناو یەکسانی رەگەزی لەنێو ژنان و پیاوان و بە تایبەتی لە دژی ستەمی جنسی و سێکسی لە سەر ژنان کار دەکات، ئەو پیشانگەیە بەرێوە دەبات.
شێرکۆ جیهانی باسی لەوەیش کرد، " رێکخراوی "ریال ستارس" لە دژی هەناردە کردنی ژنان بۆ فرۆشتنی جەستەیی بۆ وێنە لە رووسیە و ئۆکراین بۆ ئوروپان دوستێتەوە، چوونکە پێی وایە ئەو ژنانە بە شێوەی خراپ و لە لایەن مافیاکانەوە بە کار دێن.
ئەو هونەرمەندە کوردەی نیشتەجێی وڵاتی سوێد گوتیشی؛ ئەو پێشانگایە لە سەر ناوی Fair Sex بەڕێوە دەچێت و زۆر وێنەگر تیایدا بەشداری دەکەن و بڕیاڕە سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەزبەر و کاتژمێر پێنج و نیوی سەر لە ئێوارێ بەکاتی ستۆکهۆڵم بکرێتەوە.
بڕیاڕە ئەو پێشانگەیە پاش ئەوەی لە شاری ستۆکهۆڵم کۆتایی پێهات، لەشاری "یۆتۆبۆری Gِtenberg "یش بەڕێوە بچێت.





