ئاژانسی کوردپا: رۆژی رابردوو پیشانگایەکی نیگار کێشی لە بەرهەمەکانی دوو هونەرمەندی کورد لە نیگارخانەی ئیرشادی شاری سنە کرایەوە.
ماڵپەڕی "نەوای ئاویەر" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، پیشانگەیەکی نیگارکێشی لە بەرهەمە هونەرییەکانی "شلێر قەدیمی" و "کوبڕا پندار" بەڕووی هاووڵاتییاندا کرایەوەو بۆ ماوەیە ١ حەفتە بەردەوام دەبێت.
کوبرا پێندار هونەرمەندی نیگارکێش لەدایکبووی ساڵی ١٣٣١ی شاری سنەیە و یەکێک لە قوتابیانی هونەرمەندی گەورەی کورد "هادی زیائەدینی" بووە و بە شێوەی ئەکادیمی رشتەی نیگارکێشی نەیخوێندووە.
ماوەیەک پێش ئێستا پیشانگەەکی هاوشێوە لە بەرهەمە هونەرییەکانی، سارۆ حەیدەری لە نیگارخانەی شاری مەریوان بەڕێوەچوو.










