ئاژانسی کوردپا: ٤ خوێندکاری خەڵکی شارەکانی مەریوان و سەردەشت لە تاقیکردنەوەکانی فەوقە لیسانس و لەبەشی جەنگەڵداریدا پلەکانی ١ ، ٢، ٩ و ٢٤ یان لە ئاستی ئێراندا بەدەست هێنا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەختیار خزریان خەڵکی شاری سەردەشت، ناسێح میری خەڵکی مەریوان، پلەکانی یەکەم و دووەمیان لەو تایقیکردنەوانەدا بەدەست هێناوە.
هاوکات٢ خوێندکاری کوردی دیکەی خەڵکی شاری مەریوان بەناوەکانی سامان موراد وەیسی و سەیوان نیکخاه پلەی نۆ و بیست و چوار" یان بۆ خۆیان مسۆگەر کردووە.
ئەو تاقیکردنەوانە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی لە نێوان ٧ هەزار بەشداربووی کۆنکووری فەوقە لیسانس لە ئاستی ئێراند ابەڕێوە چوو و ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوانەش رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕی ئەمساڵ راگەیەندراوە.
رشتەی جەنگەڵداری چەندین شاخەی وەک: ئەندازیاری و مودیریەتی دار و لێڕەوار و چٶنیەتی پێش گرتن لە فەوتانی دارستانەکان و هەروەها لایەنی ئابووریی کۆمەڵاتیی لە خۆ دەگرێت.
هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پەیوەندی بە خوێندکار سەرکەوتوو تەنیا بەپێی سەرکەوتنی ئەو خوێندکارانە لە قۆناخەکانی دادهاتووی خوێندندا دەبێت.





