ئاژانسی کوردپا: دوابەدوای دەستبەسەر کرانی ٣ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی روانسەر، لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان راگوێزراون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی بانەمەڕ ٣ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری روانسەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران، رەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان کراون.

ناوی ئەو ٣ هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی شاری روانسەر "عادڵ مورادی" تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی ئەسەد، ئیدریس کەریمی تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی مەحموود و "نەعمان مەنووچێهری" راگەیەندراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو ٣ گیراوە کوردە، هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەیان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە رانەگەیەندراوە.